بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و گونجاویی کەشوهەواکەی، ناوچەی گەرمیان بووەتە ژینگەیەکی باش بۆ بەرهەمهێنانی خورما.
جوتیارێکی سنورەکە پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی خورمای هەیە و ماوەی سێ ساڵە خەریکیەتی و ئەمساڵ هاتووەتە بەرهەم.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت، سەرکەوتوو بوون لە گرنگیدان بە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنوورەکەدا هەن.