ڕاستەوخۆ

نێردراوی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدا

reset font size increase font size

تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، نیگەرانیی قوڵی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگای سوەیدا و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن. 

باراک لە پەیامێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە پێش ساڵێک ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئوردن نەخشە ڕێگەیەکی سێقۆڵییان بۆ ئاشتی لە سوەیدا واژۆ کردووە، بە ئامانجی دووبارە تێکەڵکردنەوەی پارێزگاکە بە سوریا و دەستەبەرکردنی سەرجەم مافەکانی هاوڵاتیبوون بۆ پێکهاتەی دروزی.

نێردراوەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە نەبوونی حوکمڕانیی کارا ڕێگە خۆش دەکات بۆ گرووپە چەکدارەکان تا بۆشاییەکان پڕبکەنەوە بەڵام پێویستە هاوکاریی و پێکەوەژیان لە نێوان دروزییەکان، عەشیرەتە عەرەبەکان و وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای لێبورده‌یی و لێکتێگەیشتن بەردەوام بێت.

لە کۆتاییدا، تۆم باراک، ئاماژەی بەوەداوە کە هەنگاوەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانانەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانییەوە کراون، هیوابەخشە و دەبێت بەردەوام بێت و داوای لە هەموو لایەک کرد پابەندی دانبەخۆداگرتن بن چونکە ئاڵۆزی سەرکەوتنی هیچ لایەک نییە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.