ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ یادی سەد ساڵەی دروستبوون و بونیادنانی شاری قامیشلۆیە لە ڕۆژئاوای کوردستان

reset font size increase font size

لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئامادەکارییەکان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 100 ساڵەی دروستبوون و بونیادنانی شاری قامیشلۆ کە بە "شاری ئەڤین" ناسراوە گەیشتوونەتە لووتکە و چەندین هونەرمەندی دیاری کوردستان و دەرەوە بەشداری تێدا دەکەن.

 بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر بونیادنانی شارەکەدا، شاندێکی هونەرمەندانی باشووری کوردستان و ئەوروپا گەیشتنە قامیشلۆ. لەلایەن جیهان هاشم، بەڕێوەبەری هەرێمی قامیشلۆ و کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە پێشوازییەک گەرمیان لێکرا. لە نێو ئامادەبوواندا هونەرمەندان (جادر عیسا، عەدنان سەید و شەریف عومەری) بوونیان هەیە تاوەکو بە بەرهەمە هونەرییەکانیان دڵخۆشی بەسەر هاووڵاتییانی شارەکەدا دابەش بپڕژێنن.

 لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەیاندا، هونەرمەندان لەگەڵ بەڕێوەبەری هەرێمی قامیشلۆ سەردانی گۆڕی شاعیری ناودار و گەورەی کورد "جگەرخوێن"یان کرد.

لە لێدوانێکدا، هونەرمەند شەریف عومەری کە خۆی خەڵکی شاری قامیشلۆیە، داوای لە تەواوی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە بەشدارێکی کارابن لە پیرۆزباییەکانی ئەمڕۆدا. بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادیی شاری قامیشلۆ، بە بەشداریی فراوانی جەماوەر و هونەرمەندان، فیستیڤاڵێک بۆ یادی سەد ساڵەی شارەکە سازبکرێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.