پارێزگاری حەسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە خۆپیشاندەرانی شارەکە دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی و پێکدادان، جەختیش دەکاتەوە کە دەربڕینی ڕای جیاواز مافێکی ڕەوایە، بەڵام پێویستە پارێزگاری لە ئارامی و سەقامگیریی شارەکە بکرێت.
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) بڵاوی کردووەتەوە، ڕووی دەمەکەی کردە دانیشتووانی شارەکە و ڕایگەیاند: "دەربڕینی ڕا و داواکردنی مافەکان مافێکی ڕەوایە کە یاسا زامنی کردووە، و ئێمە بە ڕێزەوە گوێ لە دەنگی ئێوە دەگرین."
داواکارییە سەرەکییەکانی پارێزگاری حەسەکە بۆ خۆپیشاندەران:
پاراستنی ئارامی: پارێزگار جەختی لەوە کردەوە که تێکدانی موڵک و ماڵ یان تێوەگلان لە پێکدادان خزمهت بە داواکارییە ڕەواکان ناکات، بەڵکو تەنها سەرنجەکان لە داواکانی هاووڵاتییان لادەدات و زیان بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت.
بانگەواز بۆ گەنجان: داوای لە گەنجان و سەرجەم هاووڵاتییان کرد کە ژیری بکەنە پێشەنگ و خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن.
ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان: ئەوەی خستە ڕوو که هێزە ئەمنییەکان برا و کوڕی هەموو هاووڵاتییەکەن و ئەرکیان پاراستنی گیان و دامەزراوە نیشتمانییەکانە، داواشی کرد بەیەکەوە ڕێگری لە هەموو ئەو لایەنانە بکرێت کە هەوڵ دەەن وڵات بەرەو ئاژاوە و پێکدادان ڕابکێشن.