مەروان حەلەب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە کۆبووەوە و تێیدا دۆخی پەروەردە و خوێندن لە پارێزگاکە، پێداویستییەکانی زانکۆکان و ڕێگاکانی تێپەڕاندنی بەربەستەکانیان تاوتوێ کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا بە وردی باسیان لە دۆخی ئێستای زانکۆکانی حەسەکە و دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان کرد، بە ئامانجی بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالیتیی پەروەردە و باشترکردنی دۆخی ئەکادیمی لە ناوچەکەدا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و گەشەپێدانی چالاکییە ئەکادیمییەکان لە پارێزگای حەسەکەدا کردەوە.