ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: ئۆجالان وەک ڕێکخەر لە کۆمیسیۆنی چەکداماڵین بەشدار دەبێت

reset font size increase font size

سەرچاوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) زانیاریی نوێیان سەبارەت بە وردەکارییەکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا خستە ڕوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی (ئیلکە تیڤی) و لەسەر زاری ڕۆژنامەنووس دیلەک ئۆداباش بڵاو کراونەتەوە، عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆمیسیۆنی چەکداماڵین و کۆردیناسیۆنی ستراتیژیدا، نەک وەک ئەندام، بەڵکو وەک «ڕێکخەری سەرەکی» بەشداریی پرۆسەکە دەکات.

پێشبینی دەکرێت لەم چوارچێوەیەدا، ئۆجالان دەستەیەکی تایبەت بە خۆی پێکبهێنێت کە سیاسەتمەدار و ڕاوێژکارانی کورد تێیدا ئەندام دەبن، و ئەم پێکهاتەیە ئەرکی بەڕێوەبردنی کارەکانی چەکداماڵین و کاری سیاسی لە ئەستۆ بگرێت.

لە لایەکی دیکەوە، پێشبینی دەکرێت کارەکانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بەردەوام بن، و دواتر لەو ئەنجومەنەدا بڕیارێکی کاتی یان مۆڵەتێک بدرێت بۆ ئەوەی بۆ بڕیاری کۆتایی هەنگاو بنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.