دوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ شارەکە، عەرەبە هاوردەکان و ئەو کەسە بیانیانەی لە سەرێکانی نیشتەجێ کراون هێرشییان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان.
سیامەند عەفرین، فەرماندەی هێزەکانی ناوخۆی حەسەکە ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێنراوەو بەشێک لە هێرشبەرەکان دەستگیکراون و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەم بابەتە بەردەوامە.
مەجلیسی سوریای دیموکرات لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ڕایگەیاند، پێویستە پاراستنی ئەو خێزانەنای دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە سەرووی بەرژەوەندی سیاسی بگیردرێت، گوتیشی، ئەم هێرشانە گومانی لای دروستکردوون و داوای لە هاوڵاتییان کرد لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی بیروبۆچوونی خۆیان دەربڕن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە سەرەڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکان ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا ئەنجامدراوە گوتیشی، لە توڕەیی گەلی کورد تێدەگەن و داوای دان بە خۆدان گرتن و هەڵگرتنی بەپرسیارێتی کرد.