وەزارەتی وەرزش و گەنجانی سوریا ناوی یانەی وەرزشی عەین لعه‌ره‌بی بۆ یانەی کۆبانێ گۆڕی.
بەگوێرەی بڕیاره‌كه سەرەڕای گۆڕینی ناوی یانەکە، هاوكات سەرجەم ئەو بڕیارانەی پێشتر دژی یانەی کۆبانێ دەرکرابوون هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم بڕیارەی وەزارەتی وەرزشی سوریا لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی هەرێمی کۆبانێ و یانەی کۆبانێ دراوە.
هەر لەمساڵدا وەزارەتی وەرزشی سوریا بە بڕیارێک مۆڵەتی فەرمی بۆ یانەی کۆبانێ دەرکرد، هه‌روه‌ها حەوت کەس وەک ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی یانەکە دیارکران و مەزڵوم عەلی بوو بە سەرۆکی یانەکە.