بەهۆی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و ئاسمانیی ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا، دەروازە سنوورییەکان و ڕێگا زەمینییەکانی بازرگانی چالاکتر بوون و بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی بازرگان لە ماکۆ بە ڕێژەی 40% زیادیکردووە.
ئەرسەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا نزیکەی 120 هەزار بارهەڵگر لە دەروازەی سنووریی بازرگان لە نێوان ئێران و تورکیا هاتوچۆیان کردووە و لە ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا، هەناردەی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکان کە لە سەرەتای ساڵدا نزیکەی 200 بارهەڵگر بوو، ئێستا بۆ سەرووی 350 بۆ 400 بارهەڵگر بەرز بووەتەوە و پلانیش هەیە بگەیەنرێتە 500 بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا.
دەروازەی سنووریی بازرگان یەکێکەگرنگترین دەروازە سنوورییەکانی ئێران لە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ لە سەر سنووری ئێران و تورکیا و گرنگترین ڕێگای هەناردەی بەرهەمەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.