ڕاستەوخۆ

مافی مرۆڤی کوردستان: 12 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەر کران 

reset font size increase font size

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە و ناوەندێکی مافی مڕۆڤ دەستگیرکردنی 12 هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی سیخوری ئاشکرا دەکات.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ١٢ هاووڵاتیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەر کراون و لە زیندانی میاندوا و سەر بە پارێزگای ورمێ ڕاگیراون.

مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکراشی دەکات ڕۆژی سێشەممە سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تیکاب بە ناوەکانی کازم، ڕامین و سامان کە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێش لە پارێزگای تاران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەر کرابوون و دوای ماوەیەک بە بڕیاری گواستنەوەی دادوەرییەوە ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرابوون، گەڕێنراونەتەوە بۆ زیندانێکی تاران.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 75 هاووڵاتیی کورد لە نێوانیاندا هەشت ژن و منداڵێک لە شارە جیاوازەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دەگاتە لەسەدا 64 کۆی دەستگیرکراوەکانی ئەو مانگە لە ئێراندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.