ڕاستەوخۆ

سەرۆککۆماری ئێران: ئامانجی ئەمریکا گۆڕینی ڕژێمی کۆماری ئیسلامییە

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا  بە هۆکاری شکستی دانوستانەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئامانجی واشنتن گۆڕینی ڕژێمی کۆماری ئیسلامییە.

مەسعود پزشکیان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان گوتی، هەر جارێک ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا کۆبووەتەوە، دواتر جەنگی بەسەردا سەپێنراوە و بۆردومان كراون ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کە ئامانجی ئەمریکا گفتوگۆ نییە، بەڵکو گۆڕینی رژێمی کۆماری ئیسلامییە.

ئاشکراشیکرد، هەر جارێک پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێرانیان کردووە، ناوەندە ئەتۆمییەکان و زانایانی ئێرانی ناسێنراون و دواتر ئەو ناوەندانە بۆردومان کراون و زاناکانیشیان کوژراون.

پزشکیان گوتیشی، تاران بەردەوام ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نیشانداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.