فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر چەند ئامانجێکی سوپای پاسدارانی لە ئێران ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، کاتژمێر ١٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا،هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە لێدانی چەند ئامانجێکی سەربە سوپای پاسداران لە ناو خاکی ئێراندا.
فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ هەوڵ و پەلامارەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و دژی ئەو ئەندام و هێزانەی ئەمریکا کە لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.
سێنتکۆم جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە پاراستنی هێزەکانیان و ڕێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەک کە سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدات.