سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) هێرشێکیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی "عەلی ئەلسالم" لە کوەیت. بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران، لەم هێرشەدا ڕادارێکی هۆشداریدانی پێشوەختە بە تەواوی تێکشکێنراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێرشەکە ئامامجی دیکەی پێکاوە، لەوانە هێرشکردنە سەر کەرەستەی فڕینی سەربازی، کۆگایەکی پارچەی یەدەگ و هۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی ئەمریکا لە جۆری (MQ-9A Reaper).
تا ئێستا لایەنی ئەمریکی و کوێتی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەسەر قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە.