ڕاستەوخۆ

ئێران دوو خۆپیشاندەری دیکەی لە ئیسفەهان لەسێدارە دا

reset font size increase font size

 ئێران لە سێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری دیکەی لە سێدارەی ناوەندیی ئیسفەهان بڵاوکردەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی 2026 لە سێدارە دراون گەیشتە 23 کەس.

میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایانگیاند کە سزای لەسێدارەدانی هەردوو سزادراو (عێرفان ئەسفەندیاری) و (گوڵ محەممەد محەممەدی) بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی 18ی کانوونی دووەمی 2026ی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

بەرپرسانی دادوەری ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دوو کەسە تۆمەتبار کرابوون بە دەست هەبوون لە کوشتنی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و تێکدانی موڵکی گشتی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، هاوڕێیانە لانی کەم 10 تۆمەتباری دیکەی هەمان دۆسیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم لەسێدارەدانانە تەنیا شەش ڕۆژ دوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرێکی دیکەی هەمان دۆسیە بە ناوی (محەممەد ئەمیینی دێهەقانی) دێت.

بە پێی ئامارەکان، لە دوای 19ی ئاداری 2026ەوە تاوەکو ئێستا، لانی کەم 23 هاوڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.