ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ماوەی شەش مانگە پشکنینیان بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەکردووە، تاران 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمی هەیە و هیچ زانیارییەکی له بارهیهوه به ئهوان نەداوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە نوێترین ڕاپۆرتیدا دەڵێت، لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا، هیچ پشکنینێکی مەیدانییان بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران نەکردووە، سنووردارکردنی پشکنەرەکانیشیان توانای ئاژانسەکەی لاوازکردووە لە هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە کۆبوونەوەیان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڤییەنا، تاران، زانیارییەکانی سەبارەت بە نزیکەی 440 کیلۆگرام یۆرانیۆم شاردووەتەوە.
ئاژانسەکە نیگەرانە لەوەی، "ئەو بڕە یۆرانیۆمەی ئێران زانیاریی لەبارەوە نەدرکاندووە، پشکنەرەکانیانی نیگەران کردووە، چونکە پەرەدان بەو ڕێژەیە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بەشی دروستکردنی چەندین چەکی ئەتۆمی دەکات."