گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت و تەرمەکەی ڕادەست بکات یان بە دیل بیگرێت، بڕی ٢٠ هەزار دۆلار وەک خەڵات پێشکەش دەکرێت.
محەمەد ئەکرەمینیا، لە لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر پێگەی تایبەتی ژنان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا که ئەگەر ژنێکی ئێرانی یان ناوچەکە هەڵسا بە کوشتن یان بەدیلگرتنی سەربازێکی ئەمریکی، ئەوا بڕی خەڵاتەکەی دوو هێندە دەبێت و دەگاتە ٤٠ هەزار دۆلار.
ئەم هەڕەشە و لێدوانە توندانەی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان تاران و واشنتندا گەیشتووەتە لوتکە و بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێران بەردەوام هەڕەشەی توند دەکەن.