ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بە ئاسانی دەستمان بە دامەزراوە نەوتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگات

reset font size increase font size

لە وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکادا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دا کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر سەروەت و سامانی وڵاتەکەی، ئەوان بە ئاسانی دەستیان بە کۆمپانیا و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگات و کرانە ئامانج.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند کە دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە ناوخۆدا ئاشکرا و بەردەستن، بەڵام لە بەرامبەردا کۆمپانیا و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی هەمان مەترسی دەبنەوە و وەڵامی توندیان دەبێت.

ئەم هەڕەشانەی قالیباف دوای ئەوە هاتن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە سۆشیال میدیا، هەڕەشەی لەناوبردنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێرانی، بەتایبەت لە دوورگەی خارگ، کردبوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.