ڕاستەوخۆ

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: لە شەش مانگی ڕابردوودا 59 ناڕازی و هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون و ژیانی دەیانی تر لە مەترسیدایە

reset font size increase font size

رێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایان گەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەفتانە ناڕازییان و ئەندامانی حزبە سیاسییەکان دوای دادگاییەکردنێکی نادادپەروەرانە لەسێدارە دەدەن و ژیانی دەیان کەسی تریش لە مەترسیدایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم ڕێکخراوانە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنی لەسێدارە دراون، کە هەندێکیان تەمەنیان تەنها ١٨ بۆ ١٩ ساڵ بووە و زۆرینەی تریان لە سەرەتای تەمەنی بیستەکانی ژیانیاندا بوون.

هاوکات پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای کردبوو کە تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.