مەراسیمی یادکردنەوەی 19 گەریلای گیانبەختکردووی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کە خەڵکی ڕۆژاڤای کوردستانن لە ناوەندی گەنجانی شەهید باوەڕی شاری دێرکی ڕۆژاڤای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
دۆینێ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی 19 گەریلای گیانبەختکردووی ڕۆژاڤای کوردستانی بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا گیانیان بەختکردووە.
ئەمڕۆ مەراسیمی یادکردنەوەی 19 گەریلاکە لە شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ و چل ئاغای ڕۆژاڤای کوردستان بەڕێوەدەچێت.