فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌دایه و تاوتوێی ڕه‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027 و ڕه‌خنه‌و نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، میوانداری فالح ساری وه‌زیری دارایی و ڕاوێژكار و شاره‌زایانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی 2027 ه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه و ژماره‌یه‌ك تێبینی و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بڕگه و به‌نده‌كانی هه‌یه.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ڕه‌خنه و تێبینی و سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زیری دارایی چاكبكرێن، ئه‌وكات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی 2027ی عێراق، ژماره‌یه‌ك تێبینی و سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌یه، كوردیش ده‌یه‌وێت شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و پشكی خۆی بۆ دامه‌زراندن له پڕۆژه‌كه‌دا جێ بكاته‌وه.