هێڵی ئاسمانیی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه واته هه‌شتی ئه‌م مانگه، ڕۆژانه گه‌شته ئاسمانییه‌كان به به‌رنامه له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی مه‌شهه‌د و تاران و ئه‌سفه‌هان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
دوای ده‌ركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانیی ئێران، دوێنێ دووشه‌ممه یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف نیشته‌وه.
له‌ئێستادا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانیی ئێران‌دا، گه‌شتی ئاسمانیی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق جگه له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف، به‌ڕووی فڕۆكه ئێرانییه‌كاندا داخراون.