ڕاستەوخۆ

هێرشی چڕ دەکرێتە سەر بەندەر عەباس، بوشەهر و ناوچە نەوتییەکانی خوزستان

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە، چەندین ناوچەی جیاواز و ستراتیژی لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای ئێران ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی بۆردومان و تەقینەوەی بەردەوام بوونەوە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێشبینییەکان بۆ گەڕانەوەی جەنگێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

تەلەفزیۆنی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، پێنج تەقینەوەی بەهێز لە ڕۆژاوای شاری بەندەر عەباس تۆمار کراون، کە دەکەوێتە سەر گەرووی ستراتیژیی هورمز. ئەم ناوچەیە کە شادەماری ئابووری و وزەی جیهانە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ببوە ئامانجی سەرەکیی گورزە ئاسمانی و دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هێڵەکانی دەریاوانی.

سوپای ئەمریکا شاری کەناراوی بوشەهریشی بۆردومان کرد، کە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی تێدایە. ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) لە زاری ئیحسان جیهانیان، جێگری پارێزگاری بوشەهرەوە بڵاویکردەوە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار پێگەی گرنگ لە ناو شاری بوشەهر لەلایەن هێزەکانی دوژمنەوە (ئەمریکا) کراونەتە ئامانج".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.