ڕاستەوخۆ

فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا سەردانی تاران دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە فەرماندەی سوپای پاکستان سەردانی تاران دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی  واشنتن و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەگاتە تاران. سەردانەکە بە مەبەستی گەیاندنی نامە و پەیامی نوێی ئیدارەی واشنتنە بە بەرپرسانی باڵای ئێران، لەپێناو دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تاران ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپێشوازی ئەم سەردانە، ڕۆژی شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عاسم مونیر ئەنجامداوە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ئەم هەوڵەی نێوەندگیریی پاکستان دوای ئەوە دێت کە گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تاران بە تەواوەتی ڕاوەستابوون و ئاڵوگۆڕی لێدوانی توند و هەڕەشەی بەردەوام لە نێوان هەردوولادا سەریهەڵدابوو.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.