بەپێی بڕیارێکی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گومرکییەکان دەستنیشان کراو و جێگیر کرا.
ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (5445) لە ساڵی 2026، بە فەرمی بڕیاردرا بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار بە (1520) هەزار و پێنج سەد و بیست دینار بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی باشماخ، لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرکییەکان لە ڕێککەوتی 8ی تشرینی یەکەم 2026(2026/10/8)ـەوە ئەم بڕیارە بە تەواوی جێبەجێ بکەن و کار بە نرخە نوێیەکە بکەن.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی مامەڵە دارایی و گومرکییەکان لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت بە مەبەستی یەکخستنی نرخی ڕەسمیی گومرکی.