ڕاستەوخۆ

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: مانگی داهاتوو گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێدەکەنەوە

reset font size increase font size

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتەکان ڕاگیرابوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فڕۆکەخانەکە، وەک لەو خشتەیەی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلایندا نێردراوە، لە ڕۆژی 15-10-2026ـەوە گەشتەکان لەنێوان ئیستەنبوڵ و سلێمانی بە چوار گەشتی هەفتانە دەستپێدەکەنەوە.

گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی پێشتر بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخستنی کایەی ئاسمانیی عێراقەوە ڕاگیرابوون.

 جێی باسە، پێش ڕاگرتنی گەشتەکان، لە ڕێگەی دوو گەشتی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و چوار گەشتی هەفتانەی هەردوو کۆمپانیای پیگاسۆس و ئەی جێتەوە گەشتەکان لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و شارەکانی تورکیادا ئەنجام دەدران.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.