ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی ئێکۆی عێراق: داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت ڕێکاری خێرا بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار بگرێتەبەر

reset font size increase font size

ڕوانگەی ئێکۆی عێراق هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی دۆلار دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت، ترسی سزاکانی ئەمریکا، یاریپێکردنی نرخ لەلایەن هەندێک بازرگانەوە و دابەزینی متمانەی خەڵک بە بانکەکان، بازارەی شڵەژاندووە، داواش لە بانکی ناوەندی دەکات دەستبەجێ ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕوانگەی ئێکۆی عێراق ئاشکرای کرد کە گرانبوونی دۆلار چەند هۆکارێکی تێکەڵاوی هەیە؛ دیارترینیان یاریپێکردنی نرخە لەلایەن هەندێک بازرگانەوە کە سوود لە کەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلار دەبینن.

هەروەها ترسی خەڵک لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمریکا و پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دوای 30ی ئەیلول، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بازار دروست کردووە.

لای خۆیەوە، مەرسەدی ئێکۆی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە دەستبەسەرداگرتنی "بانکی ئەلتەیف" لە ئەیلولی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، متمانەی هاووڵاتییانی بە کەرتی بانکی کەمتر کردووەتەوە، هەر بۆیە داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت بە زووترین کات بڕیاری پێویست بدات بۆ ڕاگرتنی دەستکاریی نرخەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ دیناری عێراقی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.