وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه به هێڵی بۆری هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، دوو دۆلار ده‌ده‌ینه حكومه‌تی هه‌رێم.
له میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقییه حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ توركیا، دوو مه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێممان قبوڵكرد كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دوو دۆلار بده‌ین و ئه‌و كاره‌بایه‌شی كه هه‌رێم له پێویستیی خۆی زیاده، بۆ وه‌رزی هاویین لێیان بكڕین.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی گوتیشی: به‌هۆی جه‌نگی داعش له 2014 هێڵی كۆنی بۆریی نه‌وتی عێراق توركیا كه به نه‌ینه‌وادا تێده‌په‌ڕێت، زیاتر له چوار هه‌زار كونی تێ بوو بوو، له ئێستادا كار ده‌كه‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی هێڵی بۆرییه‌كه و به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بووه، دو‌ای پشكنیی وردی، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌فته‌یه‌كی دیكه ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێوه هه‌نارده ده‌كه‌نه‌وه.
له باره‌ی سوته‌مه‌نیی پێویستیش له‌و قه‌یرانه‌ی كه ناوچه‌كه پیایدا تێده‌په‌ڕێت، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی مانگێك غازی شلی كۆگاكراومان هه‌یه و به‌نزینی پێویستیش له كۆگاندا هه‌یه.