ڕاستەوخۆ

ئه‌مڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغداد

reset font size increase font size

بڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەن و لەبارەی سیستمی گومرگیی ئەسیکۆدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆ بکەن.

بە گوێره‌ی زانیارییە بڵاوکراوەکان شاندەکەی هەرێم پێکدێن لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و کەمال ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگیی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە هەفتەی ڕابردوو عێراق ڕایگەیاند، لە سێی ئەم مانگەوە سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێت، به‌ڵام هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە پابەندبن و ڕایگەیاند، عێراق تاکلایەنه‌ بڕیاریداوە و تا ڕێککەوتن لەوبارەیەوە نەکرێت سیستمەکە لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت.

ئەسیکۆدا شێوازێکی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی گومرگە، بازرگانیی دەرەکی تێیدا ڕێکخراوە و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییەکان ده‌خاته‌ڕوو، بڕیارە لە حوزەیرانی ئه‌مساڵ بەتەواوی سیستمی ئەسیکۆدا لە عێراق ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.