شەوی ڕابردوو، دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ تاران، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.
بەهۆی ئەم پێشهاتانەوە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە ڕێژەی لەسەدا پێنج دابەزی و گەیشتە ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بە هەمان ڕێژە ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە ٨٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
شارەزایان پێشبینی دەکەن کە یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پەیوەندی بە کرانەوەی گەرووی هورمز و دابینکردنی هاتوچۆی ئارامی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانەوە هەبێت، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی گرژییەکان و نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا هەبووە.