ڕاستەوخۆ

له‌ كه‌ركوك بتڵێك غاز به‌ شه‌ش هه‌زار دینار ده‌درێته‌ هاوڵاتیان

reset font size increase font size

پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، دابەشکردنی غاز لە کەرکوک دەبێتە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی و نرخەکەشی تەنها شەش هەزار دینار دەبێت.

ڕێبوار تاڵەبانی پارێزگاری کەرکوک له‌ كۆنفرانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوودا شێوازی دابەشکردنی غاز لە کەرکوک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی و لەسەر کۆبۆنی سوتەمەنی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ گوێره‌ی شێوازە نوێیەکەی دابەشکردنی غاز لە کەرکوک، هەر ماڵێک لە مانگێکدا دەتوانێت دوو بتڵ غاز وەربگرێت و نرخی هەر بتڵێکیش هەزار دینار دادەبەزێت و دەبێتە شەش هەزار دینار.

ڕێبوار تەها لەبارەی بەرهەمی غاز لە کەرکوک ڕایگەیاندووه‌، بەراورد بە ساڵی ڕابردو بڕی بەرهەمهێنان لە 19 هەزار لیترەوە بۆ 23 هەزار لیتر زیادیکردووە، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ لە شارەکە قەیران دروست نابێت.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌هۆی جەنگی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، قەیرانی غاز لە شاره‌كانی هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ناچارن بە پێنج هێندەی جاران بتڵێک غاز دابین بکەن کە نرخەکەی نزیک بە 40 هەزار دینارە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.