نرخی نەوت جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک نزیک دەبێتەوە لە 88 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان پەرەیان سەندووە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە 87 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێژەی یەک پۆینت 21 لەسەد بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 84 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی یەک پۆینت 29 لەسەد بەرزبووەتەوە.
ئاڵۆزی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوو لە پەرەسەندنە و واشنتن و تەلئەبیب دەیانەوێت هێرشی بەفراوان بۆسەر ژێرخانی وزە و ئابووری ئێران ئەن