بههۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئێران، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 140 دۆلار .
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردوهتەوە، لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران کە لە ڕێگەیەوە ڕۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت تێپەڕ دەبێت، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە نێوان 120 بۆ 140 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
سەرەڕای سزاکان، ئێران هێشتا یەکێکە لە 10 گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا، خاوەنی سێیەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا.