ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بازرگانی هەرێم: لە کۆگاکاندا بەشی دوو مانگ خۆراک بەردەستە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەشی دوو مانگ خۆراک لە کۆگای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی عێراقین بۆ ئەوەی بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل دەڵێ، "تا ئێستا بەشە خۆراکی یەکەمی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدات و بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت، پێش مانگی ڕەمەزان هاووڵاتیان بەشە خۆراکیان پێبدرێت".

لە عێراق دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی یەکەمی ئەمساڵ کراوە، بەڵام بەشێکی بریکارەکان تاوەکو ئێستا دەستیان بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان نەکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەر تاکێک هەزار دینار وەردەگیرێت، لەو بڕە تەنیا 50 دینار بۆ بریکارەکە دەبێت و بریکارەکان لەو بڕە ناڕازاین و دەیانەوێت زیاد بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.