سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لهمهودوا ئهوروپا به کڕنۆش بردن بۆ ئەمریکا وهڵام ناداتەوە، ئەگەر ئەوروپاش خۆی لە پەراوێزی جیۆپۆلەتیکی رزگار نەکات، لەناو دەچێت.
ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لە گفتوگۆیهكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نێودەوڵەتیی "ئێل پاییس" وتی، نابێت رێگە بدەین ئەوروپا بێ ئیرادە بێت لە جیهانییەکاندا.
ماکرۆن ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نافەرمیی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد کە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و وتی، پرسیارێکی ئاسان لە بەردەم ئەوروپا دایە؛ ئایا ئامادەییمان هەیە ببینە هێز؟ ئێمە لەسەر پێ ماوین، بەڵام کاردانەوەکانمان زۆر خاوە، ئەگەر بمانەوێت بێ بایەخ بمێنینەوە، ئهوا هاش و هوشی هێزەکانی دیکە، راماندەماڵێت.
ماکرۆن، لە نۆیەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆیدا، کە رووبەڕووی چەندین قەیرانی ناوخۆیی بووە، سەرنجی لەسەر رۆڵی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتییە، بۆ دژایەتیکردنی "ئیمپریالیزمی نوێی ئەمریکا".