ڕاستەوخۆ

عێراقچی: جه‌نگ كۆتایی بێت دۆخی گه‌رووی هورمزیش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌ هه‌میشه‌یی كۆتایی بێت، جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له‌ گه‌رووی هورمز ئاسایی ده‌بێته‌وه.

reset font size increase font size

له‌ نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی جه‌نگ دژی ئێران كۆتایی بێت و گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت و سزاكان لاببرێن، ئه‌وا جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له‌ گه‌روی هورمزیش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

عێراقچی داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات، ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و بڕیاره‌كانی، له‌ لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه‌ به‌كاربهێنرێن و ببنه‌ دارده‌ست بۆ داپۆشینی كاره‌ نا یاسایی و سه‌رپێچییه‌كانیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاوی گرتووه‌ له هۆكاره‌كانی ئه‌و دۆخه‌ نا سه‌قامگیره‌ی له‌ گه‌رووی هورمز ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها بێ ده‌نگه‌ له‌و پێشێلكاریی و هێرشانه‌ی ئه‌مریكاش ده‌یكاته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.

ئەوە لە حاڵێکدایە، بە هاوبەشیی ئەمریکا و بەحرەین ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لە بارەی دۆخی گەرووی هورمز بۆ پەسەندکردن، پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.