ڕاستەوخۆ

چین و ڕوسیا پڕۆژەبڕیاری پاراستنی کەشتیوانییان لە گەروی هورمز ڤیتۆ کرد

reset font size increase font size

چین و ڕوسیا ڕێگرییان لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێکی بەحرەینیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کە مەبەست لێی هاندانی وڵاتان بوو بۆ هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی کەشتیوانیی بازرگانی لە گەروی هورمز.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پڕۆژەبڕیارێکی پێشنیازکراو لەلایەن بەحرەینەوە خرایە دەنگدان، کە تێیدا 11 ئەندام دەنگی پێدا، بەڵام بەهۆی دەنگی نەرێنی و ڤیتۆی چین و ڕوسیا پڕۆژەکە پەسەند نەکرا.

 عەبدولـلەتیف بن ڕاشد ئەلزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەبڕیارە بەهۆی دەنگی نەرێنیی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنەوە پەسەند نەکرا.

 بەحرەین پێشتر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، هەوڵی دەدا مۆڵەتێکی ڕوونی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت بۆ بەکارهێنانی هێز بە مەبەستی کردنەوەی گەرووەکە، بەڵام دواتر بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا و چین و ڕوسیا، ناوەڕۆکەکەی گۆڕی بۆ "هاندانی وڵاتان بۆ هەماهەنگی".

گەروی هورمز لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی تاران، لەلایەن ئێرانەوە بە کردەیی داخراوە.

 جەمال ئەلڕوەیعی، باڵیۆزی بەحرەین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دابوو کە ئەوان ناتوانن ئەو "تێرۆریزمە ئابوورییە" قبوڵ بکەن کە کاریگەریی کردووەتە سەر هەموو جیهان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.