سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، دووه‌م فڕۆكه‌وانمان كه له ئێران بێسه‌روشوێن بوو بوو ڕزگاركرد و جه‌نگاوه‌رانمان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ جێناهێڵین.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو گوتی، سوپا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی زۆر بوێرانه‌ی له مێژوودا ئه‌نجامدا، هێزه سه‌ربازییه قاره‌مانه‌كانمان له ناو شاخه سه‌خته‌كانی ئێران‌دا فڕۆكه‌وانه قارهمانهكهمانیان ڕزگاركرد.
گوتیشی، له‌و ئۆپراسیۆنه زۆر تایبه‌ت و مێژووییه‌دا، هیچ سه‌ربازێكمان نه كوژرا.
سه‌رۆكی ئهمریكائاماژهی به‌وه‌دا، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه، باڵا ده‌ستیی ئه‌مریكا ده‌سه‌لمێنێت به‌سه‌ر ئێران‌دا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش بڵاویكرده‌وه، كاتێك هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا چون بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه، شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزی تایبه‌تیی و چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌شدارییان له ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌دا كردووه له ناو خاكی ئێران.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسیش ده‌ڵێت، هێزێكی كۆماندۆ به پشتیوانیی چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگیی فڕۆكه‌وانه‌كه ئهمریكیهكهیان ڕزگاركردووه.
ڕۆژی هه‌ینیی دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له لایه‌ن به‌رگرییه ئاسمانیه‌كانی ئێران خرایه‌وه خواره‌وه، هه‌رزوو فڕۆكه‌وانی یه‌كه‌م ڕزگاركرا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی نیسان فڕۆكه‌وانی دووه‌میش ڕزگاركرا.