ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: ڕێگە نادەین ئێران جارێکی دیکە هەناسە بداتەوە

reset font size increase font size

پیت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت هێرشەکانی وڵاتەکەی دژی تاران ڕایگەیاند، ئێران لەم شەڕەدا بەتەواویی تەنیایە و ڕووبەڕووی فشارێکی بێوێنە بووەتەوە و ڕێگه‌ ناده‌ین جارێكی دیكه‌ هه‌ناسه‌ بداته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکانیان، لەنێوبردنی یەکجاریی سیستەمی موشەکیی و سەکۆکانی هاوێشتن، تێکشکاندنی هێزی دەریایی و پەکخستنی تەواوەتیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەیە.

گوتیشی، واشنتن بەگوێرەی پلانێکی سەربازیی تۆکمە و تایبەت کار دەکات و هیچ دوودڵییەک لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەدا نییە تا تێکشکاندنی یەکجاریی هێزەکانی ئێران.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ گەورەتریین ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدەن و زۆرترین هێرش دەکەنە سەر پێگە ستراتیژییەکانی نێو خاکی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.