ڕاستەوخۆ

ئه‌مڕۆ دووجار بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كرانه‌ئامانج

reset font size increase font size

لە بەیانی ئەمڕۆوە دووجار بنکەکەنی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری قەزای خەلیفان كرانه‌ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئاوارەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆڵی ئالانەی قەزای خەلیفانی سنوری پارێزگای هەولێر.

لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەند جارێک بنکە و کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کراون و کراونەتە ئامانج.

هەروەها، لە دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 223 درۆن و موشەک بۆروومان کراوە، زۆربه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كراون، بۆردومانەکان زیانی گیانی و مادییان هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.