به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ڕۆژانە هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی دانیشتووی ئێران سنورەکان تێدەپەڕێنن و بەرەو وڵاته‌كه‌یان دەگەڕێنەوە.
عەرەفات جەمال نوێنەری ئەفغانستان لە ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، ئه‌فغانییه‌كان له ئێرانه‌وه به لێشاو ڕو به وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و مەزەندە دەکرێت تا ئێستا، دوو هەزار كه‌سیان گەڕابێتنەوە ئه‌فغانستان.
دەشڵێت، “قسەم لەگەڵ هەندێک لەوانە کردووە گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان گوتویانە لە ترسی شەڕەکە هەڵهاتووین، بەشێکی دیکەشیان به‌هۆی بێ کاری و خراپی دۆخی ئابوری ئێستای ئێران بووه."
عه‌ره‌فات باسی له‌وه‌كردووه ،"خەڵکەکەمان لە شەڕێکەوە هەڵدێن بۆ شەڕێکی دیکە"، بەهۆی ئەوەی ئه‌فغانستان ئێستا لە شەڕدایە لەگەڵ پاکستانی دراوسێی.