ڕاستەوخۆ

سبەینێ پەرلەمان بۆ متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەنگدان لەسەر کابینەی وەزاریی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئەنجام دەدرێت، بەڵام ناکۆکییەکان لەسەر پۆستە سیادییەکان هێشتا بەردەوامن.

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کاتژمێرەکانی دوانیوەڕۆی سبەینێ دەست دەکرێت بە پرۆسەی متمانەدان بە پڕۆگرامی وەزاریی عەلی زەیدی، کە وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی عێراق، دەربارەی دوایین ئامادەکارییەکان و دابەشبوونی پۆستەکان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 80%ـی وەزارەتەکان و کاندیدەکانیان یەکلایی کراونەتەوە و گوتی: "ناکۆکییە سەرەکییەکان لەسەر وەزارەتە هەستیار و سیادییەکان و بەشێک لە کاندیدەکان ماون، کە لایەنە سیاسییەکان هێشتا لەسەریان کۆک نین".

ڕۆژنامەی سەباح راشیگەیاند: "بەهۆی بوونی ئەو جیاوازی لە نێوان کوتلە پەرلەمانییەکاندا، پێدەچێت دانیشتنەکەی سبەینێ، لە پێناو ڕەخساندنی کاتی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت".

بە گوێرەی ڕۆژنامەی سەباح، دانوستان تا درەنگانی شەوی ڕابردوو بەردەوام بوون و ئاماژەی بوە کردووە: "عەلی زەیدی هەوڵ دەدات پێش کاتی دانیشتنەکە، زۆرینەی لایەنەکان ڕازی بکات تاوەکو کابینەکەی بەبێ کێشە تێپەڕێت".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.