وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و دوو هێرشه ده‌كات كه كراونه‌ته سه‌ر دوو له بنكه ئاسمانییه‌كانی و ده‌ڵێت، به توندی ڕووبه‌ڕووی تاوانباران ده‌بینه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاندووه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین.
گوتوشیه‌تی، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی ئاسمانیی كه هیچ هێزێكی بیانیی و نێوده‌وڵه‌تیی لێ نییه، جگه له هێزه عێراقییه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ڵێت "بێده‌نگ نابین و به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر پێشێلكاریی و هێرشێكی تاوانكاریی ده‌بینه‌وه، كه سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق بخاته مه‌ترسییه‌وه".