ڕاستەوخۆ

لە سنوری سلێمانی هێرشکرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و پێشمەرگەیەک شەهید بوو

reset font size increase font size

بەیانی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو، دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی حەوت درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە بۆ سەر بنکە و بارەگاکان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێز لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە، پێشمەرگەیەک شەهید بوو و دووانی دیکەش بریندارن.

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەردەوام بە درۆن و موشەک هێرش دەکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکیش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.