بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، کاروانێکی گهورهی هاوکاری لەدەروازەی "عەزاز"ەوە چووهته ناوچەی جەرابلۆس و لەوێشەوە گەیشتووەتە ناوەندیشاری کۆبانی.
هاوکارییەکان 17 بارهەڵگر بوون و بەشی زۆریان لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و خۆراک پێکهاتبوون، هاوکارییەکە لەلایەن مانگی سوری سوریاوە وەرگیراوە و لەوێوە ڕەوانەی کۆبانێ کراوە. هەریەک لە ئەردال ئاڤشار، سەرۆکی ژووری پیشەسازی و ڕێحان گۆک پارێزەر لەگەڵ کاروانی هاوکارییەکانی باکوری کوردستان گەیشتنە کۆبانێ و ڕایانگەیاند: ئەم کاروانی هاوکارییانە بۆ گەیشتن بە کۆبانێ ڕووبەڕووی زۆر کێشە و گرفت بوویەوە، بەڵام یەکێتی نێوان کوردان توانی ئەم هاوکارییانە بگەیەنێتە جێگهی خۆی.