به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان، یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان هۆشداریی ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ده‌ڵێن، ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندانی فراوان رێكده‌خه‌ن.
نوێنه‌رانی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، ئومێدیان له‌سه‌ر 2026 هه‌ڵچنیبوو بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان هاوتای به‌غدادی لێ بكرێت، به‌و هۆیه‌وه باروگوزه‌رانیان باش ببێت، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی خراپه.
داواشیانكرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و داواكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌چن، ئه‌وا رێگه‌ی تر ده‌گرنه‌به‌ر و كار بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی به‌رفراوان ده‌كه‌ن و به هه‌موو توانایانه‌وه خانه‌نشینان ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی له ساڵی 2025 ه‌وه خانه‌نشینكراون، چه‌ندین كێشه و گرفتیان هه‌یه و هیچ شایسته‌یه‌كیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش خانه‌نشینانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر گردبونه‌وه و به توندی نیگه‌رانیی خۆیان پیشاندا له نه‌به‌ستنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان و هۆشداریی توندیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.