ڕاستەوخۆ

حکومەتی هەرێم: پێویسته‌ عێراق ڕێگریی له‌ گروپه‌ له‌یاساده‌رچووه‌كان بكات

reset font size increase font size

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و ده‌ڵێت "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان، دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان، کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە جه‌نگه‌كه‌ و هەمیشە لایەنگری ئاشتیی و سەقامگیریی و پێکەوەژیان بووە لە ناوچەکە.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی عێراق بگرێتە ئەستۆ و ڕێگری لەو "دەستە و گروپە توندڕەو و لەیاسادەرچووان"ەی ناوخۆی عیراق بکات، کە بەبێ بیانوو، بەردەوام هەرێمی کوردستان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.