ماوه‌ی دوو رۆژه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌غداده و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حزبی عێراق ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبووه‌ته‌وه.
باس لهوهشكراوه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووه.
بافڵ تاڵەبانیش ڕایگەیاندووه، یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو خزمەتگوزار.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كاندا، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کراوه‌ته‌وە.