ماوەی دوو ڕۆژە جووتیارانی سنوری پێنجوێن، هیچ بەرهەمێکیان لە کێڵگەکانیان نەچنیوە و لە بری ئەوە چوونە سەر ڕێگای سەرەکیی پێنجوێن – سلێمانی و داوایان کرد ڕێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە بە قاچاغ بگیرێت.
جووتیاران دەڵێن، بەهۆی هاوردەی بەرهەمی ئێران بە شێوەی قاچاغ، بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەوانی بێبازاڕ کردووە و پارە ناکات.