ڕاستەوخۆ

پارتی ئازادیی کوردستان (پاک): بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر بارەگاکانمان

reset font size increase font size

پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) ڕایگەیاند، بارەگا و بنکە سەربازییەکانیان لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کراونەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارتی ئازادیی کوردستان، هێرشەکان درۆنی بوون و کراونەتە سەر بارەگای "چەمشار"ی سپای میللیی کوردستان و بنکەی "پاکشار"ی پارتی ئازادیی کوردستان لە ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تاوەکو ئێستا زانیاریی تەواو و فەرمی لەسەر قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکە نەزانراوە و بەدواداچوونەکان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.