ڕاستەوخۆ

عێراق مۆڵەت بە کۆڕەک دەدات، بەڵام هۆشداری دەدات

reset font size increase font size

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دوا مۆڵەتی تا کۆتایی مانگی ئەیلول دیاریکرد بۆ بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم تاوەکوو ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان بگرنە بەر، پێش ئەوەی بدالەکانی کۆمپانیاکە لە بەغدا و پارێزگاکان بەتەواوی بکوژێنرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەکە، دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکە پرۆسەی کوژاندنەوەی بدالەکانی کۆڕەک دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سەرجەم خزمەتگوزارییە بەستراوەکان؛ بۆیە داوا لە بەکارهێنەران دەکرێت ژمارەی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانی دیکە یان ڕێگەی بەدیل وەکوو ئیمەیڵ و ئەپەکانی سەلماندن جێگیر بکەن بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە تاوەکوو لە دەستدەستچوونی هەژمارەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا و بەرنامە دیجیتاڵییەکان پارێزراو بن.

دەستەی ڕاگەیاندن جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بە مانای تێکدان یان فڕێدانی سیمکارتی کۆڕەک نییە، بەڵکو مۆڵەتێکی خۆپارێزییە تا بەکارهێنەران دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییەکانیان بپارێزن، لە کاتێکدا ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنییەکان بەرامبەر کۆمپانیاکە بەردەوامن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.